بەشار ئەلئەسەد: تاوانی ئابڕووبەرمان ئەنجام دا

بەشار ئەلئەسەد: تاوانی ئابڕووبەرمان ئەنجام دا
سەرۆکی رژێمی سووریا دان بەوەدا دەنێت، کە هێزەکانی تاوانی ئابڕووبەری ئەنجام داوە لە شەڕی ناوخۆیی وـڵاتەکەی.



بەشار ئەسەد، اسەرۆکی رژێمی سووریا لە چاوپێکەوتنی ژمارەیەک میدیای فەرەنسیدا رایگەیاند، کە رژێمەکەی بەرەو سەرکەوتن هەنگاو دەنێت و نموونەشی بە شاری حەلەب هێناوەتەوە.



بەشار ئەسەد لەبارەی بۆردومانکردنی شاری حەلەب و کوشتنی هاووڵاتییان لەلایەن سوپای رژێمەکەیەوە، رایگەیاندووە، ”ئەوە باجی شەڕە و هەندێک جار پێویستە بیدەی“، ئاماژەی بەوەش کردووە، کە بە درێژایی میژوو شەڕێکی باش رووی نەداوە.



سەرۆکی رژێمی سووریا دانی بەوەدا ناوە، کە هێزەکانی رژێمەکەی ”تاوانی ئابڕووبەر“یان ئەنجام داوە، بەڵام ”هیچ شەڕێکی باش یان خاوێن“ لە جیهاندا نییە و هەموو لایەک ئەو تاوانە ئابڕووبەرانەیان ئەنجام داوە.




باسنيوز
Top