بارهه‌ڵگرێك خۆی به سه‌ربازانی ئیسرائیل دا ده‌دات و ژماره‌یه‌كیان لێ ده‌كوژێت
ده‌زگاكانی راگه‌یاندن چه‌ند گرته ڤیدیۆییه‌كی كامیره‌ی چاودێرییان بڵاوكرده‌وه، تێیدا ساتی خۆپێداكێشانی بارهه‌ڵگرێك به‌ژماره‌یه‌ك سه‌ربازانی ئیسرائیل ده‌رده‌كه‌وێت.
له‌باره‌ی ئه‌م رووداوه كه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 8ی كانونی دووه‌م له‌ناوچه‌ی چیای موكبر له قودس روویدا، پۆلیسی ئیسرائیل رایگه‌یاند، له ئه‌نجامی ئه‌م رووداوه چوار كه‌س كوژران و چه‌ند كه‌سێكی دیكه بریندار بوون.
دوای رووداوه‌كه سه‌ربازانی ئیسرائیل ته‌قه‌یان له شوفێری بارهه‌ڵگره‌كه كرد و ده‌ستبه‌جێ كوژرا.
payamner-
