عەلی ئەکبەر هاشمی رەفسەنجانی سەرۆکی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییەکانی ئێران کۆچی دوایی کرد

عەلی ئەکبەر هاشمی رەفسەنجانی سەرۆکی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییەکانی ئێران کۆچی دوایی کرد
عەلیئەکبەر هاشمی رەفسەنجانی، سەرۆکی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییەکانی کۆماری ئیسلامی و سەرۆک کۆماری پێشووی ئێران کۆچی دوایی کرد.

چەند خولەک لەمەوبەر سەرچاوەکانی ئێران رایانگەیاند: عەلی ئەکبەر هاشمی رەفسەنجانی لە نەخۆشخانەی تەجریشی تاران بە هۆی نەخۆشیی دڵ کۆچی دوایی کرد.

هاشمی رەفسەنجانی یەکێک لە دامەزرینەرانی کۆماری ئیسلامی چوارەمین سەرۆک‌کۆماری ئەم وڵاتە ساڵی ١٩٣٥ لە شاری رەفسەنجانی پارێزگای کرمان لە دایک بووە.
payamner-
Top