زێدان ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمار دەکات
ئێوارەی ئەمڕۆ یانەی ریال مەدرید لە ژێر سەرپەرشتی زێدانی راھێنەری ٣٩ مین یاری بەبێ دۆڕاندن کۆتایی پێھێنا , بەم شێوەیەش زێدان ژمارەی پێوانەیی لویس ئەنریکی راھێنەری بەرشەلۆنەی ھاوتا کردەوە کە ئەویش توانیبووی لەگەڵ یانەی کەتەلۆنی ٣٩ یاری بەبێ دۆران کۆتایی پێبھێنێت ...
زێدان چوار یاری ماوە بۆ ئەوەی ژمارەی پێوانەیی ئەنتۆنیۆ کۆنتی راھێنەری پێشووی یانەی یۆڤانتس بشکێنێت , کۆنتی لەوەرزی ٢٠١٢ – ٢٠١٣ توانی ٤٣ یاری لەگەڵ یانەی یۆڤانتس ئەنجام بدات بێ ئەوەی تووشی یەک شکست بێت ..
ھەروەھا ئەمڕۆ ساڵێک تێپەڕی بەسەر ئەوەی زێدان راھێنەرایەتی یانەی ریال مەدریدی وەرگرتووە و لەوماوەیەش توانی سێ نازناوی گرنگ بۆ یانەی شاھانە بەدەست بھێنێت , ئەوانیش چامپیۆنز لیگ و سوپەری ئەوروپی و مۆندیالی یانەکان بوو..
payamner -
