هه‌واڵگری ئه‌مریكا: پوتین فه‌رمانیداوه به‌هه‌ڵمه‌تی پشتیوانیكردن له تره‌مپ
ئه‌و هه‌ڵمه‌ته پێكهاتووه له هاككردنی گروپ و كه‌سانی ناو دیموكراته‌كان له‌ناویاندا جون بودیستا سه‌رۆكی كه‌مپه‌ینی هیلاری و ئاشكراكردنی ئه‌و زانیاریانه له‌رێگه‌ی لایه‌نی سێ یه‌مه‌وه.
راپۆرته‌كه‌ی سی ئای ئه‌ی، یه‌كه‌م راپۆرتی فه‌رمی ئاشكراكراوه سه‌باره‌ت به هه‌ڵسه‌نگاندنی چالاكییه‌كانی هاككردنی ئیمه‌یڵی به‌رپرسانی دیموكراته‌كان له‌لایه‌ن هاككه‌رانی روسیاوه.
به‌پێی راپۆرته‌كه، ڤلادیمێر پوتن فه‌رمانیداوه به جێبه‌جێكردنی هه‌ڵمه‌تی هه‌ژمون له‌ساڵی 2016 كه ئامانج لێی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی بووه له ئه‌مریكا.
ئامانجی روسیا له‌باربردنی متمانه‌ی جه‌ماوه‌ر بووه به پڕۆسه‌ی دیموكراتی له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان و شێواندنی وێنه‌ی هیلاری كلینتۆن و پشتگیریكردن له دۆناڵد تره‌مپ، به‌پێی راپۆرته‌كه.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌كراوه كه مۆسكۆ ژماره‌یه‌ك ته‌كتیكی جۆراوجۆری به‌كارهێناوه بۆ كاریگه‌ریخستنه سه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا له‌وانه، كاری هه‌واڵگری، هێرشی ئه‌لیكترۆنی، هه‌وڵی ئاشكرا له‌لایه‌ن ئاژانسه‌كانی هه‌واڵی روسی و ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی سه‌ر به ده‌وڵه‌ت، نێوه‌ندگیری لایه‌نی سێ یه‌م، كۆمه‌ككردنی به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان.
ئه‌و راپۆرته كه به‌فه‌رمانی باراك ئۆباما ئاماده‌كراوه، له‌كاتێكدایه دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مریكا به‌رده‌وام راپۆرته‌كانی هه‌واڵگری ئه‌مریكا ره‌تده‌كاته‌وه به‌وه‌ی روسیا به‌رپرس بێت له‌پڕۆسه‌ی هاككردنهكان و یارمه‌تیدانی له هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن.
له‌مانگی تشرینی یه‌كه‌م-ی ئه‌مساڵدا، حكومه‌تی ئه‌مریكا به‌فه‌رمی، بۆ یه‌كه‌مجار ڕوسیای تۆمه‌تباركرد به ئه‌نجامدانی هێرشی ئه‌لیكترۆنی بۆ سه‌ر پارتی دیموكراته‌كانی ولاَتهكهی، پێش هه‌ڵبژاردنه سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی واشنتن.
به‌رپرسانی هه‌واڵگری ئه‌مریكا، پێشتر رایانگه‌یاندبوو تا "ئاستێكی باڵای دڵنیایی" پێیانوایه كه ڤلادیمێر پوتین، سه‌رۆكی ڕوسیا، به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌تی ده‌ستی هه‌بووه له هه‌ڵمه‌تی نهێنی ئه‌و وڵاته بۆ ده‌ستێوه‌ردان له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا. روسیا، پێشتر تۆمه‌ته‌كانی ئه‌مریكای سه‌باره‌ت به هێرشی ئه‌لیكترۆنی ره‌تكردبوه‌وه.
خةندان
