دوڵەمەندترین ژنی ئەفریقا دەبێته سەرۆکی گەورەترین بانکی ئانگۆلا
"ئیزابێل دۆس سانتۆز" کچه گەورەی "ژۆزێ ئێدوارد دۆس سانتۆز" سەرۆک کۆماری ئانگۆلا، کۆنتڕۆڵی "BFA" گەورەترین بانکی ئەو وڵاتەی لەدەست گرت.
ئیزابێل دۆس سانتۆز ئێستا سەرۆکی گەورەترین کۆمپانیای نەوتی ئانگۆلا و گەورەترین کۆمپانیای تەلەفۆنی ئەم وڵاتەیه.
خاتوو سانتۆز دەوڵەمەندترین ژنی ئەفریقایه بەردەوام تۆمەتی ئەوەی لێدەدرێت که بە واسته ئەم پۆستانەی وەرگرتووه و ئەویش رەتی دەکاتەوه.
ژۆزێ ئێدوارد دۆس سانتۆز له ساڵی١٩٧٩وه سەرۆک کۆماری ئەنگۆلایه.
payamner-
