گرووپێکی ئیسلامی زیندانێک له‌ فلیپین ده‌شکێنن و ١٥٨که‌س ئازاد ده‌که‌ن

گرووپێکی ئیسلامی زیندانێک له‌ فلیپین ده‌شکێنن و ١٥٨که‌س ئازاد ده‌که‌ن

واپێشبینی ده‌کرێت، گرووپێکی ئیسلامی له‌ پشت گه‌وره‌ترین هه‌ڵمه‌تی شکاندنی به‌ندیخانه‌وه‌ بن که‌ له‌ باشووری فلیپین ڕوویدا و ١٥٨ زیندانییان ئازاد کرد و پاسه‌وانه‌کانیان کوشت.

به‌پێی "ئه‌ی ئێف پی"، زیندانشکاندن له‌ باشووری فلیپین مێژوویەکی هه‌یه‌، چونکه‌ شوێنی یاخیبووه‌ ئیسلامییه‌کان به‌م دواییه‌ش هه‌ندێک گرووپ له‌وێ سەریانهه‌ڵداوه‌ پێشبینی ده‌کرێ سه‌ر به‌ داعش بن.

دوێنێ نزیکه‌ی ١٠٠ پیاوی چه‌کدار، به‌ سه‌رۆکایه‌تی سه‌رکرده‌ی گرووپێکی ئیسلامی له‌ شاری کیداپاوانی فلیپین هێرشیان کرده‌ سه‌ر گرتووخانه ‌و ١٥٨که‌سیان رزگارکرد.

به‌پێی وته‌ی به‌رپرسانی زیندانه‌که‌ ئه‌م کرده‌وه‌یه‌ به‌باشی پلانی بۆ داڕێژراوه‌
payamner-
Top