په‌نابه‌ران له ئه‌ڵمانیا فێل له حكوومه‌ت ده‌كه‌ن و چوار مووچه وه‌رده‌گرن
"یه‌كێتى فیدڕاڵى ئاسایشی تاوانه‌كان" ئاشكراى ده‌كات، ته‌نها له ویلایه‌تى سه‌كسۆنیاى خواروو په‌نابه‌ران مووچه‌ى دووباره و چه‌ند باره‌یان وه‌رنه‌گرتووه، به‌ڵكو به‌هه‌مان شێوه له ویلایه‌ته‌كانى دیكه‌ش په‌نابه‌ر هه‌یه چه‌ند مووچه‌یه‌كی وه‌رگرتووه.
ڕۆژنامه‌ى " هانۆڤارشه ئه‌لگماینه تسایتۆنگ" كه له هانۆڤه‌ر ده‌رده‌چێت، ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌مه 5ى1ى2017) له‌سه‌ر زارى ئۆڵف كیش، سه‌رۆكى به‌شى یه‌كێتییه‌كه له ویلایه‌تى سه‌كسۆنیای خواروو، بڵاویكرده‌وه، ئه‌و لیژنه‌یه‌ی پێكهێنراوه بۆ لێكۆڵینه‌وه‌كردن له‌و دۆسیه‌یه، له ئێستادا لێكۆڵینه‌وه له 300 حاڵه‌تى فێلكردن و دزینی سامانى ده‌وڵه‌ت ده‌كات، كه په‌نابه‌ران به خۆناونووسكردن به پێناسى ڕاسته‌قینه‌ى خۆیان یان پێناسى ساخته له فه‌رمانگه‌كانى ده‌وڵه‌ت وه‌ریانگرتووه بۆ ئه‌وه‌ى مووچه‌ى هاوكارى كۆمه‌ڵایه‌تى وه‌ربگرن كه تایبه‌ته به په‌نابه‌ران. به‌و شێوه‌یه‌یش هه‌ریه‌ك له‌وانه مانگانه چوار مووچه‌ى زیاترى وه‌رگرتووه.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، كه تاوانكاران به‌شێوه‌یه‌كى ڕێكخراو ئه‌و كاره‌یان كردووه، گوتیشى :" فێڵێكى یاساییان دۆزیوه‌ته‌وه و زۆر به بێ ویژدانانه ئه‌و كاره‌یان كردووه".
له‌باره‌ى كۆى ئه‌و پارانه‌ى به‌شێوه‌ى نایاسایی له‌لایه‌ن ئه‌و په‌نابه‌رانه وه‌رگیراوه، گوتى :" بڕی پاره‌كه ده‌گاته 10 هه‌زار یۆرۆ بۆ هه‌ر یه‌كێك له‌و په‌نابه‌رانه".
bas news -
