ئەنقەرە: هه‌ڵه‌كانمان له‌باره‌ی سووریا چاك ده‌كه‌ینه‌وه‌

ئەنقەرە: هه‌ڵه‌كانمان له‌باره‌ی سووریا چاك ده‌كه‌ینه‌وه‌
گوته‌بێژی حكوومه‌تی توركیا بۆ یه‌كه‌م جارە دان به‌ هه‌ڵه‌ی توركیادا ده‌نێ له‌باره‌ی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا بەرانبەر سووریا، لەمبارەوە ده‌ڵێ ئێستە ده‌مانه‌وێت هەڵەكان چاك بكه‌ینه‌وه‌.


نوعمان كورتورڵموش گوته‌وبێژی حكوومه‌تی توركیا له‌ دیمانه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی (حوریه‌ت)ی توركی، ئاماژه‌ی دا هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ توركیا سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی له‌باره‌ی سووریاوه‌ هه‌ڵه‌ بووه‌، بۆیه‌ له‌ ناوخۆماندا هه‌ستمان به‌و هه‌ڵانه‌ كرد، ئێستە ده‌مانه‌وێت ئه‌و سیاسه‌ته‌مان چاك بكه‌ینه‌وه‌ و ئێستەش زۆر به‌جوانی رووبه‌رووی گروپی تیرۆریستی داعش بووینه‌ته‌وه‌.


له‌ به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا باسی له‌وه‌ش كرد، ئه‌وان وه‌كو توركیا هه‌ڵوێستیان به‌رامبه‌ر به‌شار ئه‌سه‌د نه‌گۆڕاوه‌، ئێستەش له‌گه‌ڵ رۆیشتنی ئه‌سه‌دن و هه‌موو هه‌وڵێك له‌و رووه‌وه‌ ده‌ده‌ن، به‌ڵام بۆ به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتیانی سووریا و ئاگربه‌ستێكی سه‌رتاسه‌ری ئه‌سه‌دیشمان له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ قبووڵ كردووه‌.
bas news -
Top