پلەی گەرما لە فینلاند دەگاتە 40 پلەی ژێر سفر

پلەی گەرما لە فینلاند دەگاتە 40 پلەی ژێر سفر
كۆتایی ئەم هەفتەیە پلەكانی گەرما لە فینلاند بۆ 40 پلەی ژێر سفر نزم دەبێتەوە، بەمەش حكومەتی ئەو وڵاتە هاووڵاتییان لە بوونی مەترسی لەسەر گیانیان ئاگەدار دەكاتەوە.


بەگوێرەی راگەیاندنێكی حكومەتی هێلسینكی، دوێنێ چوارشەممە و ئەمڕۆ پێنجشەممە دەستەی دیاریكردنی كەشوهەوای فینلەندا نزمترین پلەی گەرمای تۆمار كردووە.


بەگوێرەی تۆمارەكان، پلەی گەرما لە هەندێ ناوچەی لاپلاندی باكووری فینلاند لە سەعات 7ی بەیانیدا گەیشتووەتە 37.7 پلەی ژێر سفر.


هەروەها لە دوای نیوەڕۆی دوێنێدا پلەی گەرما لە ناوچەی ئۆتسیۆكی گەیشتووەتە 39.8ی خوار سفر.


دەستەی دیاریكردنی كەشوهەوای فینلاند هاووڵاتییانی ئاگەدار كردووەتەوە لەوەی ئەم هەفتەیە خۆیان لە سەرمای دەرەوە بپارێزن، ئەمەش لە كاتێكدایە لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا 21 هاووڵاتی فینلاند بەهۆی تووشبوون بەئەنفلۆنزاوە گیانیان لەدەست دا.
bas news -
Top