راهێنەری گارە دەستی لەکارکێشایەوە
سەفوان عەبدولغەنی، راهێنەری یانەی گارە دوای شکستەکەیان لە بەرامبەر کەرکووک، کە ئەمڕۆ پێنجشەممە لە یەکەم یاریی قۆناخی دووەمی خولی نایابی پێشمەرگەی کوردستان بە گۆڵێکی بێبەرامبەر دۆڕان، بڕیاری دا دەست لەکاربکێشێتەوە و دەستەی کارگێڕی یانەکەش دەست لەکارکێشانەوەکەی قبووڵکرد و بڕیاری دا داخاز ساڵحی یاریدەدەری شوێنی بگرێتەوە.
گارە لەم وەرزە لەگەڵ سەفوان عەبدوڵغەنی 7 یاری ئەنجام دا و نەیتوانی هیچ سەرکەوتنێک بەدەست بهێنێت و پێنج یەکسان بوون و دوو شکستی تۆمارکرد
k24 -
