هه‌ركه‌سێك به‌لگه‌نامه‌یه‌كی ئیداره‌كه‌ی ئۆباما ئاشكرا بكات 20 هه‌زار دۆلار وه‌رده‌گرێت
پێگه‌ی ویكیلیكس بۆ به‌ڵگه‌نامه نهێنییه‌كان به‌ڵین ده‌دات،به‌رامبه‌ر دزینی هه‌ر به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی ئیداره‌كه‌ی ئۆباما پێش ده‌رچوونی له كۆشكی سپی بڕی 20 هه‌زار دۆلار به هه‌ر كه‌سێك بدات".
رۆژی سێ شه‌ممه 3/1/2017 جولیان ئه‌سانج دامه‌زرێنه‌ری پێگه‌ی ویكیلیكس ئه‌م پێشنیاره سه‌رنجراكێشه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو گوتوویه‌تی"رووسیا په‌یوه‌ندی به‌م داواكارییه‌ی ئه‌وانه‌وه نییه و له پشت دزه‌پێكردنی به‌ڵگه‌نامه نهێنییه ئابرووبه‌ره‌كانی تیمی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی هیلاری كلینتۆنیش نه‌بووه".
ئه‌و پێگه ئه‌لیكترۆنییه‌ی تایبه‌ته به دزه‌پێكردنی به‌ڵگه‌نامه و زانیارییه شاراوه‌كان له‌سه‌ر تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر به‌یاننامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی به‌رێوه‌به‌رانی سیسته‌مه‌كانی زانیاری كردووه و دواده‌كات" لێنه‌گه‌ڕێن كۆشكی سپی سه‌رله‌نوێ مێژووی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا وێران بكات،ئێستا به‌ڵگه‌نامه‌كان كۆپی بكه‌ن و هه‌ر چۆنێك بۆتان ده‌كرێت ره‌وانه‌ی ویكیلیكسی بكه‌ن".
پێگه‌ی دزه‌پێكردنی به‌ڵگه‌نامه نهێنییه‌كان(ویكیلیكس) بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بڕێك پاداشتی دیاریكردووه و رایگه‌یاندووه"هه‌ر كه‌سیك به‌ڵگه‌یه‌ك یان زانیارییه‌ك دزه‌پێبكات و ببێته هۆی ئابڕووچوونی یه‌كێك له ئیداره‌كه‌ی ئۆباما،بری 20 هه‌زار دۆلار وه‌ك پاداشت وه‌رده‌گرێت".
دوای ده‌ركردنی ئه‌و به‌یاننامه‌یه"دامه‌زرێنه‌ری پێگه‌كه(جولیان ئه‌سانج) له ناو بالیۆزخانه‌ی ئیكوادۆر له له‌نده‌نی پایته‌ختی بریتانیا كه له مانگی حوزه‌یرانی ساڵی 2012 وه په‌نای بۆ بردووه، دیدارێكی له‌گه‌ڵ تۆڕی Fox News ئه‌نجامدا.
له‌و دیداره‌شدا سه‌رله‌نوێ ره‌تیكرده‌وه سه‌رچاوه‌كانی دزه‌پێكردنی ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه ئاشكرا بكات، كه له ئیمه‌یله‌كانی جۆن بودیستای به‌رێوه‌به‌ری هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی كاندیدی دیموكراته‌كان(هیلاری كلینتۆن)وه بۆ پێگه‌كه‌ی دزه‌یان پێكرا.
payamner-
