گروپە ئیسلامییەکانی فیلیبین بواری راکردنی دەیان زیندانیان رەخساند
گروپێکی چەکداری ئیسلامی، بەیانیی رۆژی چوارشەممە، زیندانێکیان لە باشووری فلیپین گەمارۆ دا و بواری راکردنی زیاتر لە ١٥٠ زیندانیان رەخساند.
سەرچاوە هەواڵییەکانی فیلیپین رایانگەیاند: هێرشبەران تەقەیان لە هێزە ئەمنییەکان کردووە و بە هۆی ئەم هێرشەوە ١٥٨ زیاندانی توانیویانە لە زیندانەکە رابکەن.
لەم تێکهەڵچوونەدا کەسێک لە هێزە ئەمنییەکان کوژراوە شەش کەسی دیکەش بریندار بوونە.
حکومەتی فلیلیپین پێیوایە هێرشەکە گروپی جیابۆوە لە سوپای رزگاریخوازی مۆرۆ ئەنجامی داوە کە دژی دانووستان لەگەڵ حکومەتە.
ساڵی ٢٠١٤ حکومەتی فیلیپین رێککەوتنامەیەکی ئاشتی لەگەڵ گروپی مۆرۆ، گەورترین گروپە ئیسلامییەکانی ئەم وڵاتە واژووکرد. سەرەڕای ئەم رێککەوتنە ناوەبەناوە لە باشووری فیلیپین تێکهەچوونی چەکداری روودەدەن.
payamner-
