بەرپرسانی سەربازیی ئەمریکا داوای بەکارھێنانی چەکی ئەلیکترۆنی دژی داعش دەکەن

بەرپرسانی سەربازیی ئەمریکا داوای بەکارھێنانی چەکی ئەلیکترۆنی دژی داعش دەکەن


بەرپرسانی سەربازیی ئەمریکا پێشنیار بۆ ترامپ دەکەن مۆڵەتییان بدات چەکی ئەلیکترۆنی دژ بە داعش بەکار بھێنن.



ڕۆژنامەی (یو.ئێس.ئەی) بڵاویکردەوە، دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ھەڵبژێردراوی ئەمریکا داوای لە شارەزایانی سەربازی کردووە کە پێشنیاری لەسەر چڕکردنەوەی شەڕ دژی داعش بدەنێ و سەربازەکان پێشنیاری بەکارھێنانی چەکی ئەلیکترۆنی دەکەن.



جەنەراڵ داڤید گۆڵدفەین کە شارەزایەکی سەربازییە ڕایگەیاندووە؛ پێشنیاری زۆر بۆ سەرۆکی ھەڵبژێرراو ئامادە کراوە و بەشی زۆری پێشنیارەکان جەخت لە سەر ئەوە دەکەنەوە کە سەرۆکی نوێ ڕێگە بە ھێزە سەربازییەکان بدات بە بڕیاری خۆیان چەکی ئەلیکترۆنی و چەکی بۆشایی دژ بە داعش بەکار بھێنن.



ئەو جەنەڕاڵە ڕوونیکردەوە کە بەکارھێنانی ئەو جۆرە چەکانە ڕەزامەندیی ئاستی زۆر بەرزی دەوێت. بۆیە بەکارھێنانی ئەوجۆرە چەکانە ‌ئاسان نییە.
payamner-
Top