بەرپرسیکی چینی شارەوانی بەڕیوەبەری خۆجێی حزبی کۆمەنیستی بە گوللـە کوشت

بەرپرسیکی چینی شارەوانی بەڕیوەبەری خۆجێی حزبی کۆمەنیستی بە گوللـە کوشت

بەرپرسیکی ناوچەیی چینی لە شاری "پانژیهوا"ی ئەم وڵاتە، شاردار و بەرێوبەری حزبی کۆمەنیستی شارەکەی بە گوللـە کوشت و دواتر خۆیشی کوشت.



بەپێی هەواڵی سەرچاوەکانی هەواڵ، بکوژەکە سەرۆکی نووسینگەی کاروباری زەوی و سەرچاوەکانی شارەکە بووە و لە ناکاو خۆی بەژووری کۆبوونەوەی کوژراوەکاندا کردووە.

ئاژانسی هەواڵی شین هوای چینیش رایگەیاندووە، شارەدار و بەڕێوەبەری حزب بریندارن.

بە هۆی سەپاندنی یاسای توند دژی چەک هەڵگرتن لە چین ئەم جۆرە تەقەکردنانە زۆر بە کەمی روودەدەن.

ئاژانسی هەواڵی شین‌هوا هەروەها رایگەیاندووە، دواتی تەقەکردنەکە تەرمی هێرشبەرەکە لە نهۆمی دووهەمی بیناکەدا دۆزراوەتەوە.
payamner-
Top