نوێنەرێکی كوردی پەرلەمانی ئێران: بیرۆكەی دروستکردنی حەشدی شەعبی لە سوپای پاسدارانی ئێران وەرگیراوە
پەرلەمانتاری كورد لە پەرلەمانی ئێران، مەھدی فەرشادان دەڵێ حەشدی شەعبی عێراق لەسەر بنەمای بەسیجی موستەزعەفینی سەربە سوپای پاسدارانی ئێران دروستكراوە و لەئەركەكانیشیدا سەركەوتوو بووە.
نوێنەری شارەکانی سنەو كامیاران و دیواندەرە لە پەرلەمانی ئێران بە ماڵپەری فەرمی پەرلەمانی راگەیاندووە: ھەندێك وڵاتی ناوچە و رۆژئاوا لە رۆڵی حەشدی شەعبی لە عێراق نیگەرانن.
بەگوتەی ئەو پەرلەمانتارە، حەشدی شەعبی لەسەر بنەمای پێكھاتەی بەسیجی موستەزعەفینی سەر بەسوپای پاسدارانی ئێران دروستكراوە و وەك سەرەتای شۆرشی ئیسلامیی ئێران چۆن سوپای پاسداران پارێزگاری لە شۆرش كرد، حەشدی شەعبیش بەمجۆرە دەیھەوێ پارێزگاری لەعێراق بكات و لەم کارەشیدا سەرکەوتووە.
payamner-
