ترامپ سیاسه‌تی خۆی بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ڕوون ده‌کاته‌وه‌

ترامپ سیاسه‌تی خۆی بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ڕوون ده‌کاته‌وه‌

له‌ چوارچێوه‌ی گه‌شتی سوپاسکردنی جه‌ماوه‌ر، دۆناڵد ترامپ سه‌رۆکی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مریکا هه‌ندێک لە سیاسه‌ته‌کانی خۆی به‌رامبه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ند و جیهان به‌ گشتی ڕوون کردووه‌ته‌وه‌.

له‌و چه‌ند دێڕه‌دا که‌ ۆڵ ستریت جۆرناڵ تێبینی کردووه‌، ترامپ پابه‌ند نییه‌ به‌ هیچ جۆره‌ ئایدیۆلۆژییه‌تێک و ده‌ڵێ: په‌یوه‌ندییه‌کانمان له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندیی ده‌به‌ستین.

هه‌روه‌ها گووتيه‌تى" واز له‌ هه‌وڵه‌کانمان ده‌هێنین بۆ گۆڕینی دیکتاتۆر و ڕژێمه‌کان، پێشوازیی له‌ هه‌ر لایه‌نێک ده‌که‌ین ببێته‌ هاوپه‌یمانمان له‌ شه‌ڕکردن له‌گه‌ڵ داعش."
payamner-
Top