ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی: قاعیدە لە بووژانەوەدایە
ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی باس لە دووبارە بووژانەوەی ڕێکخراوی ئەلقاعیدە دەکات و دوای ئەوەی کە داعش لە سووریا و عێراق لە پاشەکشەدایە.
ڕۆژنامەکە ئاماژە بە زانیارییەکی پێنتاگۆن دەکات، کە سێ کەسی باڵای ئەلقاعیدە لەم ماوەیەدا لە سووریا و یەمەن و ئەفغانستان کوژراون.
ھەروەھا پێنتاگۆن ئاماژەی بەوە کردووە کە لانیکەم یەک لەو سێ کەسە پلانی بۆ ھێرشکردن دژی ڕۆژئاوا ھەبووە کە حەیدەر میرکەنە ٢٠ ساڵە ئەندامی ئەلقاعیدەیە.
بەپێی ڕاپۆرتەکە، تا ئێستا لەم ماوەیەدا زیاتر کردەوەی سووکی ئەنجامداوە و سەرقاڵی خۆ کۆکردنەوە بوو بۆ پەیوەندیکردن بە خەڵکەوە بەتایبەت سەرۆک ھۆزەکان و دەڵاڵەکانی نێوانیان و ھەروەھا ھەوڵدان بۆ کۆکردنەوەی ڕای خەڵک.
ئەلقاعیدە لە ساڵی ١٩٨٨ەوە لە لایەن ئوسامە بن لادنی سعوودیەوە دامەزراوە
payamner-
