لە ماوەی نۆ مانگدا ٥٥٠تەن مادەی هۆشبەر لە ئێران دەستی بەسەردا گیراوە
بەڕێوەبەری پۆلیسی بەرەنگاربوونەوەی مادەی هۆشبەری ئێران، محەمەد مەسعوود زاهدیان، رایگاند: لە نۆ مانگی یەکەمی ئەم ساڵی کۆچی هەتاویدا، ٥٥٠تۆن مادەی هۆشبەر دەستی بەسەردا گیراوە.
زاهدیان گوتی: لەم بڕە مادەیە،٤٨٢ تەنی لە پارێزگاکانی رۆژهەڵاتی ئێران ، سیستان و بەلووچستان، هورموزگان و یەزد لەلایەن لەلایەن پۆلیسەوە دەستی بەسەدا گیراوە،
ئەم بەرپرسەی پۆلیسی ئێران هەروەها رایگەیاند: لە سەر یەک لە ڕۆژێکدا ٢٠٠ وردەفرۆشی مادی هؤشبەر دەستگیر کراون و گوتی: یاسای بەرەنگاربوونەوەی مادەی هۆشبەبەری ئێرانیش کەم و کۆڕیی هەیە.
لە ساڵانی رابردوودا، گێرۆدەبووانی مادەی هۆشبەر لەلە ئێران لە زیادبوون دان و تەمەنی گیرۆدەبووانیش دابەزیەوە، بە چەشنێک کە لە ساڵانی دواییدا کەسانی کەمتەمەن زیاتر گیرۆدەی ئەم مادانە دەبن.
payamner-
