سێرگى ڕیابكۆڤ: سیسته‌مى فیدڕاڵى له سووریا ده‌روازه‌یه‌كه بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان
ئه‌مڕۆ سێشه‌مه 3ى1ى2017، جێگرى وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى ڕووسیا، ڕایگه‌یاند، مۆسكۆ به هیوایه به‌شداربووانى گفتوگۆكانى سووریا بگه‌نه بیرۆكه‌ى دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تێكى كۆماری فیدڕاڵ، سه‌ركرده‌یه‌كی حزبى دیمو‌كراتى كوردستانى_سوریاش، پێشوازى له بیرۆكه‌كه، ده‌كات.
سێرگى ڕیابكۆڤ، جێگرى وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى ڕووسیا، داواى له سوورییه‌كان كرد، پێوه‌رى دیاریكراو بۆ چوارچێوه‌ى سیاسه‌تى سووریا له ئاینده، دیارى بكه‌ن، كه پشتبه‌ستوو بێت به یه‌كپارچه‌یی خاكى وڵاته‌كه، له‌نێویشاندا بیرۆكه‌ى دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تێكى كۆماریی فیدڕاڵیی.
هاوكات، به‌رپرسه ڕووسییه‌كه نیگه‌رانى خۆى ده‌ربڕى له ئاماده‌كارییه سه‌ربازییه‌كانى توركیا له‌سه‌ر سنوورى سووریا، گوتیشی : ڕووسیا نیگه‌رانه له ئاماده‌كارییه‌كانى سوپای توركیا له‌سه‌ر سنووره‌كانى سووریا.
جه‌ختیشی كرده‌وه، كه هه‌ر ده‌ستێوه‌ردانێكى ئه‌نقه‌ره، ده‌بێته گورزێكى كوشنده بۆ ئاگربه‌ست له سووریا.
payamner-
