زیادتر له ده گروپی ئۆپۆزسیۆن له گفتوگۆی ئاشتیی سووریا کشانەوه
١٢گروپی گرینگی ئۆپۆزسیۆنی سووریا رایانگەیاند، بەهۆی پێشێلکردنی ئاگربەست لەلایەن رژێمی سووریاوه، بەشداریی گفتوگۆی ئاشتی که بڕیاره له "ئاستانا"ی پایتەختی قەزاقستان بەڕێوەبچێت، ناکەن.
"سوپای ئازادی سووریا" له بەیاننامەیەکی هاوبەشدا لەگەڵ گروپەکانی دیکەی ئۆپۆزسیۆن رایگەیاند، رژێمی سووریا و هاوپەیمانانی، سەرەڕای گەرەنتییەکان بۆ پابەندبوون به ئاگربەست، چەندین جار پێشێلیان کرد.
ئاگربەستەکه به رێککەوتنی رووسیا و تورکیا، له رۆژی هەینییەوه و دوای کۆنتڕۆڵ کردنی تەواوی حەلەب لەلایەن سوپای رژێمەوه، جێگیر کرابوو.
تورکیا و رووسیا بەرنامەیان بۆ گفتوگۆی ئاشتیی نێوان رژێمی سووریا و هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن له قەزاقستان داڕشتبوو. بڕیاره ئەم گفتوگۆیانه هەنگاوێکی گرنگ بۆ کۆتایی شەڕ و گفتوگۆیەکانی ئاینده بێت که بڕیاره ٨ی مانگی داهاتوو له جینێڤ به بەڕێوانیی نەتەوه یەکگرتووەکان بەڕێوەبچێت.
تورکیا پشیتوانی له سوننەکان دەکات، له کاتێکدا رووسیا پشیتوانی له رژێمی بەشار ئەسەد دەکات.
payamner-
