بەوێنە.. دوای 18 ساڵ مقەستێک لە سکی پیاوێک دەردەهێنرێت
میدیا جیهانییەکان لەزاری بەرپرسانی نەخۆشخانەیەکی ڤیتنامەوە بڵاویان کردووەتەوە، "ما وان نهات" نەخۆشێکی تەمەن 54 ساڵ ساڵی 1998 پاش ئەوەی تووشی ڕووداوی هاتوچۆ بووە و نەشتەرگریی بۆ کراوە و پاش چاکبوونەوە لە نەخۆشخانە دەرچووە.
بەمدوایانە لەبەر ئازاری سک سەردانی پزیشکی کردووە و پاش تاقیکردنەوەی سۆنۆگرافی (سۆنار) دەرکەوتووە مقەستێکی 15 سانتیمەتری لەلای ڕاستی گەدە (کۆڵۆن)ی دایە و دەرکەوتووە کە ئەو مقەستە لە کاتی نەشتەرگریدا لەناو سکی بەجێ ماوە.
دوو ڕۆژە لەمەوبەر پاش نەشتەرگەری توانراوە ئەو مقەستە لەناو زسکی ئەو پیاوە دەربهێنرێت و بە گوتەی پزیشکەکان باری تەندرستیی جێگیرە.
بە گوتەی گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ڤیتنام، بابەتی سەیر و سەرنجراکیش ئەوەیە کە ئەو پیاوە پاش نزیک بە دوو دەیە بەبێ هیچ کێشەیەک ژیاوە و زۆر ئاسایی نان و ئاوی پێ خوراوە.
باسنيوز
