حکوومەتی تورکیا داوایەکی کەسوکاری ئۆجەلان رەت دەکاتەوە
بەپێی هەواڵی میدیاکنی پەکەکە، کەسوکاری عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە داوایان کردووە رێگایان پێ بدرێ سەردانی ئۆجەلان بکەن.
داواکاری گشتیی کۆماری تورکیا لە شاری بورسا لە رۆژئاوای تورکیا بە بیانووی ”دۆخی نائاسایی“ـەوە داواکەی رەت کردووەتەوە.
دوایین سەردانی کوسوکاری عەبدوڵڵا ئۆجەلان بۆ دوورگەی ئیمڕالی لە مانگی ئەیلوولی 2016 بوو، کە تێیدا محەمەد ئۆجەلان، برای رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە، سەردانی کرد.
لە 15ـی 2ـی 1999، عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە پرۆسەیەکی هەواڵگریدا لە وڵاتی کینیا لە ئەفریقیا دەستگیر کرا و لەو کاتەوە تاوەکو ئێستا لە زیندانێک لە دوورگەی ئیمرالی، زیندانی کراوە.
باسنيوز
