بە چەقۆ لەخۆدان لەناو کچانی ئێرانی دەبێتە دیاردە

 بە چەقۆ لەخۆدان لەناو کچانی ئێرانی دەبێتە دیاردە
لە گرتە ڤیدیۆیەکدا کە ماڵپەڕێکی فەرمیی ئێران بڵاوی کردووەتەوە، باس لەوە دەکرێت کە کچانی قوتابیی ئێرانی بە چەقۆ خۆیان بریندار دەکەن و ئەمە لە حاڵەتەوە بووەتە دیاردە.

ماڵپەڕی (عەسری ئێران) لەم بارەوە بە بڵاوکردنەوەی راپۆرتێک نووسیویە "لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا لەخۆدان و خۆ بریندارکردن بە چەقۆ لەسەر دەست، پا و تەنانەت سەر و ڕوخسار لەناو کچانی قوتابیی تەمەن 14 هەتا 16 ساڵ پەرەی سەندووە و ئەم حاڵەتە لە زۆرێک لە قوتابخانەکان دەبینرێت."

کۆمەڵناس و دەروونناسانی ئێرانی لەو باوەڕە دان کە ئەم پرسە لە حاڵەتەوە بووەتە دیاردە و نیشانەی بوونی بیرۆکەی توندوتیژییە لەناو بنەماڵە و کۆمەڵگە و تەنانەت پێکهاتەی پەروەردەی ئێران و دەستبردن بۆ ئەو کارە وەڵامێکە بە بوونی توندوتیژی.

ئەو کچانە لە ئەنجامی گرفتی دەروونی و بینینی توندوتیژی لەبەر ئەوەی ناتوانن هیچ کاردانەوەکیان هەبێت، جەستەی خۆیان دەکەنە ئامانج و خۆیان بریندار دەکەن.












باسنيوز
Top