ئیستانبوڵ... له‌سه‌ر ته‌قینه‌وه‌كه، هه‌شت كه‌س ده‌ستگیركران
سه‌باره‌ت به‌په‌لاماره تیرۆریستییه‌كه‌ی ناوچەی ئۆرتاكۆی شاری ئیستانبوڵ، هه‌شت كه‌س ده‌ستگیركرانلێكۆڵینه‌وه و وه‌رگرتنی وته‌یان به‌رده‌وامه.
لێكۆڵینه‌وه‌كانی داواكاری گشتیی ئیستانبوڵ له‌باره‌ی په‌لاماره‌كه‌ی ناوچەی ئۆرتاكۆی به‌رده‌وامه كه به‌هۆیه‌وه ٣٩ كه‌س كوژران.
تیمه‌كانی هۆبه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆری ئاسایشی ئیستانبوڵ به‌رده‌وامن له هه‌وڵه‌كانیان بۆ ده‌ستگیركردنی ئه‌و تیرۆریسته‌ی په‌لاماره‌كه‌ی ئه‌نجامدابوو و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا هه‌شت كه‌سیان ده‌ستگیركردووه.
هه‌شت كه‌سه‌كه له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایش ده‌ستبه‌سه‌رن و وه‌رگرتنی وته‌یان درێژه‌ی هه‌یه.
راشگه‌یه‌نرا کە له چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كاندا ته‌واوی ئه‌و ورده‌كارییانه‌ی له‌لایه‌ن كامێراكانی چاودێریی ده‌ورووبه‌ری شوێنی رووداوه‌كه‌وه تۆماركراون، لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌باره‌وه ده‌كرێت
payamner-
