کۆریای باکوور بەتەمای تاقیکردنەوەی مووشەکی بالستیکە و ئەمریکاش هۆشداری دەدات

کۆریای باکوور بەتەمای تاقیکردنەوەی مووشەکی بالستیکە و  ئەمریکاش هۆشداری دەدات
پاش ئەوەی سەرۆکی کووریای باکوور لە سەری ساڵی نوێدا ڕایگەیاند وڵاتەکەی بەمزوانە مووشەکێکی "کیشوەرپێو" تاقی دەکاتەوە، ئەمریکا هۆشداریی دایە ئەو وڵاتە.




بەپێی ڕاپۆرتی میدیا جیهانییەکان، وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پێنتاگۆن) بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک لە پەرچەکردار بە هەوڵەکانی کۆریای باکوور بۆ تاقیکردنەوەی مووشکی کیشوەرپێو هۆشداریی داوە و داوای کردووە "لە هەوڵی هاندەرانە و گوتەی توندوتیژ کە دەبێتە هۆی تێکدانی ئاسایشی گسطیی جیهان خۆی ببوێرێت."



هاوکات پێنتاگۆن لەو ڕاگەیەندراوەدا ئاماژەی بەوەش داوە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانیش دوای لە کۆریای باکوور کردووە خۆی لە تاقیکردنەوەی ئەو مووشەکە ببوێرێت.



ئەم هەڵوێستەی ئەمریکا و ئەنجومەنی ئاسایش لە کاتێکدایە کە کیم جۆنگ، سەرۆکی کۆریای باکوور، بە بۆنەی ساڵی نوێی زایینییەوە لە وتارێکدا ئاشکرای کرد کە وڵاتەکەی بەمزوانە مووشەکی بالستیکی کیشوەر پێو تاقی دەکاتەوە.



هاوکات گوتیشی "ئێمە بۆمبی ئەتۆمی تاقی دەکەینەوە و ئێستا کۆریای باکوور دەسەڵاتێکی بەهێزی ناوکییە و تەنانەت دوورترین دوژمنیس ناتوانێ هێرشی بکاتە سەر."









باسنيوز
Top