کۆریای باکوور ئامادەی تاقیکردنەوەی مووشەکی دوورمەودایە

کۆریای باکوور ئامادەی تاقیکردنەوەی مووشەکی دوورمەودایە

کیم جونگ ئوون، سەرۆکی کۆریای باکوور لە پەیامێکدا بە بۆنەی هاتنی ساڵی نوێ، رایگەیاند: وڵاتەکەی لە داهاتوویەکی نزیکدا مووشەکی دوورمەودای خۆی تاقی دەکاتەوە.



ئاژانسی هاواڵی "یوون هۆپ"ی سەر بە کۆریای باشوور بڵاویکردەوە: سەرۆکی ئەم وڵاتە رایگەیاندووە، وڵاتەکەی بۆ پەڕەپیدانی چەکە پێشکەوتووەکان سەرکەوتوو بووە و لە ساڵی رابردوو بە توندی چەکە دوورهاوێژەکانی خۆی پەڕە پێداوە.

مووشکی بالستیک سەرەتا هەتا بەرزاییەکی زۆر بەرز دەبیتەوە و دواتر بەهۆی هێزی ڕاکێشانی زەوی درێژە بە مەوداکەی دەدات.

رێکخرای نەتەوە یەکگرتووەکان بە هۆی تاقیکردنەوەی چەکی ناووکی و مووشەکی درێژمەودا، لە ساڵی رابردوودا هەندێک گەمارۆی خستە سەر کۆریای باکوور. ئەم گەمارۆیانە لەمانگی رابردوودا توندتر کران وهۆکارەکەیشی ئەوە بوو کۆریا لە مانگی سپتەمبەردا پێنجەمین و گەورەترین تاقیکردنەوەی ناووکیی مێژووی خۆی ئەنجام دا.

پسپۆرانی ناووکی پێیان وایە کۆریای باکوور بۆ گەیشتن بەو مووشکانەی بتوانن کڵاوەی ناووکی هەڵبگرن و بتوانن ئامانجی دیاریکراو لە نێو خاکی ئەمریکاد بپێکن، کاتی زۆری پێویستە.
payamner-
Top