له هێرشێکی چەکداری بۆ سەر زیندانێکی بەحرەین چەندین تاوانباری تیرۆریستی رایانکرد
ئەمڕۆ چەند چەکدارێک هێرشیان کرده سەر گرتووخانەی "جەو" له بەحرەین و چەند تاوانبارێکی دۆسیەی تیرۆریستی رایانکرد و پۆلیسێکیش کوژرا.
هێرشەکه له بەرەبەیانی ئەمڕۆ رووی دا و وردەکاریی هێرشەکه هێشتا ئاشکرا نەکراوه.
بەپێی راپۆرتەکان، لانیکەم ١٠کەس له زیندانییەکان رایانکردووه و هەموویان سزادراوی دۆسیەی تیرۆریستی بوون، وەک هێرش کردنه سەر هێزه ئەمنییەکان و دانانەوەی بۆمب.
payamner-
