توركیا: نابێت YPG به‌شدارى گفتوگۆى ئاشتى بكات
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى توركیا، پێشوازى له‌به‌شداری كردنى ئه‌مریكا له گفتوگۆكانى ئاشتى له سووریا ده‌كات كه بڕیاره له شارى ئه‌ستانه‌ى پایته‌ختى كازاخستان به‌ڕێوه بچێت، به‌توندیش به‌شداریكردنى YPG و YPD ڕه‌ت ده‌كاته‌وه.
مه‌ولوود چاوش ئۆغلۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى توركیا، له لێدوانێكى ڕۆژنامه‌وانیدا، ڕای گه‌یاند :" توركیا پێشوازى ده‌كات له به‌شداریكردنى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا له وتوێژه‌كانى ئاشتى له ووریا كه بڕیاره له شارى ئه‌ستانه‌ى پایته‌ختى كازاخستان، ئه‌نجام بدرێت".
جه‌ختی كرده‌وه، كه نابێت یه‌كینه‌كانى پاراستنى گه‌لى كورد "YPG" به‌شدارى ئه‌و گفتوگۆیانه بكات.
چاووش ئۆغڵۆ، گوتیشی :" هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه به ڕووسیامان ڕاگه‌یاندووه، كه نابێت YPG به‌شدارى گفتوگۆكانى ئه‌ستانه، بكات".
جه‌ختیشی كرده‌وه، ئه‌گه‌ر YPG و PYD چه‌كیان دانا و باوه‌ڕیان به یه‌كپارچه‌یی خاكى سووریا كرد، ئه‌وكات ده‌كرێت بخرێنه چوارچێوه‌ى چاره‌سه‌رى گشتگیره‌وه.
له شه‌وى ڕابردووه‌وه، ئاگربه‌ست له سووریا چووه‌ته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه، كه له‌لایه‌ن ڕووسیا و توركیاوه پشتیوانى له‌و ڕێككه‌وتنه ده‌كرێت.
bas news -
