فەرمی... تێڤێز بووه یاریزانی شهنگههای چینی
بەشێوەیەکی فەرمی، کارلۆس تێڤێزی ئەرجەنتینی و ھێرشبەری پێشووی یانەکانی بوکاجونیۆرز و یوڤێنتوس رووی کردە خولی چینی و لەوێوە درێژە بە یاریی کردنی دەدات.
لەبەیاننامەیەکدا یانەی شەنگەھای چینی ئیمزاکدرنی گرێبەستی لەگەڵ کارلۆس تێیڤێزی یاریزانی بۆکا جۆرنۆرزی ئەرجەنیتنی ئاشکرا کرد.
تێیڤێز دوای دوو مانگ گفتوگۆکردن لەگەڵ یانە چینیەکە دواجار ڕێکەوتن لەسەر ئەوەی بۆ ماوەی دوو ساڵ پەیوەندی بەو شەنگەھایەوە بکات.
تێڤێزی تەمەن ٣٢ ساڵ لە دوای جێھێشتنی یانەی یوڤێنتوس گەڕایەوە بۆ یانەی بوکاجونیۆرز، لە ماوەی دوو وەرز مانەوەی دا لە ریزی یانە ئەرجەنتینییەکە ٥٦ یاریی ئەنجامداوەو خاوەنی ٢٥ گۆڵە.
موچەکەی تیڤێز لە یانەی شانگھای بەم شێوەیە:
ساڵانەی ٣٢ ملیۆن پاوەند
موچەی مانگانەی £٢.٨٦ جونەی ئیستەرلینی
لە ھەفتەیەکدا ٦٦٠
لە رۆژێکیدا ٩٤.٢
لە کاتژمێڕێکدا ٣.٩٢
لە خولەکێکدا ٦٥
payamner -
