بەرشەلۆنە جێگرەوەى لویس ئینریکی دیاریکرد

بەرشەلۆنە جێگرەوەى لویس ئینریکی دیاریکرد
سەرچاوەیەکی رۆژنامەوانی لە ئیسپانیا ناسنامەی راھێنەری داھاتووی بارسێلۆنا ئاشکرادەکات.

رۆژنامەی مارکای ئیسپانی لەھەوڵی ئەمڕۆیدا بڵاویکردەوە، داھاتووی لویس ئینریکی راھێنەر لەگەڵ بەرشەلۆنە ڕوون نیە و تائێستاش ھیچ گفتوگۆیەک لەگەڵ ئەو ڕاھێنەرە نەکراوە بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی.

بەپێی ھەواڵی مارکا، بەرپرسانی ئیدارەی لەبەرشەلۆنە ئەرنستۆ ڤاڵڤێردی ڕاھێنەری ئەتلەتیک بلباویان دیاریکردووە وەک جێگرەوەی ئینریکی، بەھۆی ئەوەی ئەو ڕاھینەرە لەساڵی ٢٠١٣ەوە ئاستێکی بەرز لەگەڵ یانەکەی پێشکەش دەکات و ھاوکات شارەزایی تەواوی لەخولی یانەکانی ئیسپانی ھەیە.

لەلایەکی ترەوە ڤالڤێردی لەپێشتردا یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە بووە و ئاشنای یاساکانی ئەو یانەیەیە و یانەکەش بەباشترین جێگرەوەی دەزانن بۆ ئینریک ڕاھێنەر.

رۆژنامەکە ئەوەشی باسکردووە، ڤالڤێردی گرێبەستەکەی کۆتایی ئەم وەرزە لەگەڵ یانەکەیدا کۆتاییدێت و ئەمەش ئەگەری وەرگرتنی مەشقی بارسا لەلایەن ئەو راھێنەرەوە زیاتر دەکات.
payamner -
Top