ئەمریکا 35 دیپلۆماتی ڕووسیای دەرکرد
ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاوی کردووەتەوە کە وەزارەتی دەرەوەی ئەرمیکا ڕۆژی پێنجشەممە بڕیاری دەرکردنی 35 دیپلۆماتی ڕووسیای دەرکردووە و 72 کاتژمێر دەرفەتی پێداون کە ئەو وڵاتە بەجێ بێڵن.
هاوکات دوو بینانی سەر بە ڕووسیای لە واشنتۆن و مریلەند داخستووە و بەپێی هەمان سەرچاوە واشنتۆن چەندین گەمارۆی نوێی لەدژی ناوەندە هەواڵگرییەکانی ڕووسیا گرتووەتە بەر.
لە ڕاپۆرتەکەی ڕۆیتەرزدا هاتووە "باراک ئۆباما سەرکۆماری ئەمریکا ئەم هەڵوێستەی لە پەرچەکردار بە مزاحیمی زۆری ڕووسیا بۆ لێپرسراوانی ئەمریکی لە مسکۆ و هێرشی ئەلکترۆنی گرتووەتە بەر."
ئەمریکا ڕووسیای بەوە تۆمەتبار کردووە کە بە هێرشی ئەلکترۆنی بۆ سەر دیموکراتەکان، هەوڵی داوە ئاراستە و ئەنجامی هەڵبژاردنەکان بگۆڕێ، کە ئەم تۆمەتە لەلایەن ڕووسیاوە ڕەت کراوەتەوە.
باسنيوز
