ترەمپ ڕاوێژکاری خۆی بۆ کاروباری دژە تیرۆریزم هەڵبژارد

 ترەمپ ڕاوێژکاری خۆی بۆ کاروباری دژە تیرۆریزم هەڵبژارد
دۆنالد ترەمپ، سەرکۆماری هەڵبژێردراوی ئەمریکا، تۆماس بۆسرت، ڕاوێژکاری پێشووی جۆرج بۆشـی وەک ڕاوێژکاری خۆی لە کاروباری دژ بە تیرۆریزم، هەڵبژارد.

دەستەی ڕاگواستنی دۆنالد ترەمپ، یەکێک لە ڕووبەرە سەرەکییەکانی چالاکیی بۆسرت ـی، ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ هەرەشە سایبرییەکان، ڕاگەیاندووە.

تۆماس بۆسرت، لە کابینەی بۆش ـدا، جێگری ڕاوێژکاری تەناهیی نەتەوەیی بوو و ئێستا بەڕێوەبەرەی کۆمپانیای ڕاوێژکاریی بەڕێوەبەریی "ڕیسک" لە واشنگتۆنـە.

بۆسرت هەروەها یەکێک لە کارناسە باڵاکانی بنکەی لیکۆڵینەوەی ئاتلانتیکی کانسێلـە و یەکێک لە گەورەترین داڕێژەرانی "شێوەکاری نەتەوەیی بۆ تەناهیی ناوخۆیی"ـیە کە دوابەدوای هێرشی 11ی سێپتامبر ۆ سەر نیۆیۆرک و پێنتاگۆن، نووسرا و بەڕێوە چوو.

بەپێی هەواڵی ڕۆیتەرز، دەستەی ڕاگواستنی دەسەڵاتی دۆنالد ترەمپ، لە ڕاگەیەندراوێکدا گوتی: "ئەو هەڵبژاردنە نیشانەی بەڵێندەریی سەرکۆماری هەڵبژێردراوە بە تەناهیی وڵات، خەڵک و یەکپارچەیی ئەمریکا."

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هەروەها هاتووە "بۆسرت، پێداگری لەسەر ڕیزبەندییە سەرەکییەکانی تەناهیی ناوخۆیی و پەیوەندیی ئەمریکا و وڵاتانی تر و جەنەرال فلین لەمەڕ کۆسپ و تەنگژە تەناهییە ناونەتەوەییەکان دەکات."






باسنيوز
Top