چوار ئەندامی دیکەی سوپای پاسدارانی ئێران لە سووریا کوژران
بەپێی ھەواڵی راگەیاندنەكانی ئێران، ٤ ئەندامی دیكەی سوپای پاسدارانی ئێران لە شەڕی سووریا كوژران.
رۆژی پێنجشەممە، سوپای پاسدارانی ئێران، كوژرانی ئەو ٤ ئەندامەی سپای لە شەڕی سووریا پشتڕاست كردەوە.
بەپێی لێدوانی فەرمیی پەرپرسانی ئێران، لە دەستپێكی شەڕ لە سووریاوە تا ئێستا زیاتر لە ١٠٠٠ پاسدار و ژمارەیەك لە فەرماندە باڵاكان، لە شەڕی سووریا كوژراون.
وڵاتانی ناوچەکە ئێران بە دەستێوەردان لە كاروباری ناوخۆیی سووریا تۆمەتبار دەكات و ئێرانیش دەڵێت، چەکدارانی ئێرانی لەسەر داوای حکومەتی فەرمیی ئەو وڵاتە لە سووریان.
payamner-
