داعش هەڕەشە لە وڵاتانی ئەوروپی دەکات
ئاژانسی ههۆاڵی(رۆیتەرز) رایگهیاند، كه داعش لە پەیامێکدا،بڵاوی کردووەتەوە هەڕەشەی ئەنجامدانی کاری تیرۆریستی لە ئاهەنگەکان، گردبوونەوەی هاووڵاتییان، ابزاڕەکان، شانۆکان، سینەما و سەنتەرە بازرگانییەکان لەشەوی سەری ساڵدا کردووە.
هەروەها هەڕەشەی ئەوەی کردووە، کە یارییە ئاگرینەکان لە شەوی سەری ساڵدا دەگۆڕێت بۆ ”پشتێنی بۆمبڕێژکراو“ و شادی و سەمای هاووڵاتییان دەکاتە گریان.
پێشتر داعش چەندین تاوانی تیرۆریستیی لە ئەوروپا خستووەتە ئەستۆی ئەندام و چەکدارانی، کە دوایینیان کوشتنی زیاتر لە 12 هاووڵاتیی بوو لە ئەڵمانیا، بەهۆی هێرشی کەسێکی توندڕەو بە بارهەڵگرێکەوە.
payamner-
