حکومەتی سووریا رۆژی هەینی دەست بە ئاگربەستی سەرانسەری دەکات

حکومەتی سووریا رۆژی هەینی دەست بە ئاگربەستی سەرانسەری دەکات
ئاژانسی هەواڵی سەر بە حکومەتی سووریا لە زمان سوپای ئەم وڵاتەوە بڵاوی کردەوە، ئاگربەستی سەرانسەری رۆژی هەینی لە سووریا دەست پێدەکات.

ڤلادمیر پۆتین، سەرۆک‌کۆماری رووسیا، لە گەڵ راگەیاندنی هەواڵی ئاگربەستنی نێوان حکومەتی سووریا و هێزەکانی ئۆپۆزیسۆن، رایگەیاند: دوولایەن چەندین بەڵگەنامەیان لەمبارەیەوە واژوو کردووە.

پۆتین لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ وەزیرانی بەرگری و دەرەوەی رووسیا رایگەیاند: ئەم رێكکەوتنانە زۆر ناسکن و پێوێستیان بە سەبر و ئاگەداربوون هەیە.

وەزیری دەرەوەی رووسیا سەرگەئی لاڤرۆفیش گوتی: بەڵگەنامەی رێککەوتنەکان دەدرێتە رێکخرای ئاسایشی سەر بە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان.

لە هەمان کاتدا وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولوود چاووش ئۆغڵو لەمباریەوە گوتی: ئەم ئاگربەستە ئەو گروپانە ناگرێتەوە کە لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە بە تیرۆریست دەناسرێن.

بەپێی راگەیاندنی بەرپرسانی ئەنکەرە و مۆسکۆ، دوو وڵاتی رووسیا و تورکیا درێژە پێدانی ئاگربەسەکە گەرەنتی دەکەن.

دوای کۆبوونەوەی سێ لایەنەی رووسیا، تورکیا و ئێران لەبارەی قەیرانی سووریا، خولێکی نوێی هەوڵەکان بۆ سەپاندنی ئاگربەست لە سووریا دەستی پێکرد.

نزیکەی شەش ساڵ بەسەر شەڕ و قەیرانی نێوخۆی سووریادا تێدەپەڕێت و لانیکەم ٢٥٠هەزار کوژراو و چەند ملیۆنی ئاوارەی لێکەوتووەتەوە.
payamner-
Top