توركیا سوتاندنی دوو سه‌ربازی خۆی لایه‌ن داعشه‌وه پشڕاست ناكاته‌وه
داواكاری گشتی كۆماری توركیا له ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌خت داوای روونكردنه‌وه له سوپا و ده‌زگا هه‌واڵگری و ئه‌منییه‌كانی ئه‌و وڵاته ده‌كات.
داواكاری گشتی ئه‌نقه‌ره له نووسراوێكدا بۆ هه‌ر یه‌ك له سه‌رۆكایه‌تی سوپا، ده‌زگای هه‌واڵگری میت و سه‌رۆكایه‌تی هه‌واڵگری ئه‌منییه‌ت داوای كردووه له‌باره‌ی سوتاندنی دوو سه‌ربازی وڵاته‌كه‌ی راستییه‌كه‌ی ئاشكرا بكه‌ن و هه‌روه‌ها داواشی كردووه ناسنامه‌ی ئه‌و كه‌سه ئاشكرا بكه‌ن كه به زمانی توركی قسه‌ی كردووه و پێده‌چێت هاووڵاتییه‌كی توركیا بێت.
له لایه‌كی دیكه‌وه كه‌ماڵ كلچدارئۆغلو سه‌رۆكی جه‌هه‌په به توندی ره‌خنه‌ی له سیاسه‌تی حكومه‌تی وڵاته‌كه‌ی به‌رامبه‌ر سوریا گرت و گوتی "چاو‌ڕێی وه‌ڵامی حكومه‌ت ده‌كه‌ین له‌باره‌ی سوتاندنی دوو سه‌رباز".
وه‌زیری به‌رگری توركیا فكری ئیشیك، بێ ئه‌وه‌ی سوتاندنی دوو سه‌ربازی وڵاته‌كه‌ی له لایه‌ن داعشه‌وه پشتڕاست بكاته‌وه، گوتی "سێ سه‌ربازمان له‌ده‌ست داعش دان، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌مه‌ودا ده‌گوترێت، پشتڕاستكراو نین و ئێمه باس له زانیاری پشتڕاست نه‌كراو ده‌كه‌ین".
داعش ڤیدیۆی به زیندوو سوتاندنی دوو كه‌س به جلوبه‌رگری سه‌ربازی بڵاو كرده‌وه و چه‌كدارێكیشی به زمانی توركی گوتی ئه‌وانه سه‌ربازانی توركیان و داوای له ئه‌نقه‌ره كرد سه‌ربازه‌كانی له سوریا بكشێنێته‌وه.
هێرشی سوپای توركیا بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی رۆژئاوای كوردستان نێوان عه‌فرین و كوبانی له ژێر ناوی "قه‌ڵغانی فورات" بۆ ماوه‌ی زیاتر له 120 رۆژه به‌رده‌وامه و له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوو به كۆنترۆڵكردنی رێگه‌ی نێوان حه‌له‌ب و باب، سه‌نته‌ری ناحیه‌كه‌یان به ته‌واوه‌تی ئابڵۆقه‌ی داوه.
k24 -
