روسیا‌و توركیا له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆنی سوریا له گفتوگۆدان له‌باره‌ی وه‌ستانی شه‌ڕ
میدیاكانی روسیا له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی دیبلۆماسیه‌وه گواستیانه‌وه، دانوستانه‌كان له‌ئێستادا له ئه‌نقه‌ره به‌ڕێوه‌ده‌چن له‌نێوان روسیا‌و توركیا له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كه، گفتوگۆكانی دانوستانه‌كان له‌باره‌ی پێوه‌ره‌كانی راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست و وه‌ستانی شه‌ڕه له‌سوریا.
توركیا‌و روسیا ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه په‌یوه‌ندییه‌كانیان رووی له ئاسایبوونه‌وه كردووه‌و به‌م دواییانه‌ش هه‌ماهه‌نگیان كرد له‌باره‌ی پڕۆسه‌ی چۆڵكردنی به‌شی رۆژهه‌ڵاتی حه‌له‌ب له‌لایه‌ن ئۆپۆزسیۆنی سوریاوه.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا رایگه‌یاندبوو، له‌سه‌ر رۆڵی وڵاته‌كه‌ی له پڕۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی خه‌ڵك و چه‌كدارانی ئۆپۆزسیۆن له‌به‌شی رۆژهه‌ڵاتی حه‌له‌ب، ڤلادیمێر پوتین سه‌رۆكی روسیا سوپاسی كردووه‌و پێیوتووه ئه‌گه‌ر ئه‌وان نه‌بوونایه پڕۆسه‌كه به‌و شێوه‌یه به‌ڕێوه‌نه‌ده‌چوو.
xendan -
