ساڵی2016 زۆرترین توندوتیژی لەدژی ژنان له کۆلۆمبیا ئه‌نجام دراون
به‌پێی راپۆرتێک له ئه‌نێستیتۆی پزیشکانی کۆلۆمبیا، زیاتر له 15 هه‌زار ڕووداو و حاڵه‌تی توندوتیژی جه‌سته‌یی دژ به ژنان له ماوه‌ی 6 مانگدا له‌م وڵاته‌دا تۆمار کراوه.
له راپۆرتێکی دیکه‌دا کە لەلایه‌ن ئه‌نێستیتۆی (توندتیژی ره‌گه‌زی) له کۆلۆمبیادا بڵاو کراوه‌ته‌وه، ئامارێک به‌م شێوه‌یه دراوه که 15.082 هه‌زار ژن رووبه‌رووی توندوتیژی سێکسی بوونه‌ته‌وه. ئه‌م رێژه‌یه له ساڵی 2015 دا 14،021 حاڵه‌ت و له ساڵی 2014 دا 12،614 حاڵه‌تی توند وتیژی دژ به ژنانی له خۆ گرتبوو
ئاماره‌کان باس له به‌رزبوونه‌وه‌ی توندوتیژیی سێکسی و جه‌سته‌یی به شێوه‌یه‌کی خێرا و به‌رچاو دژ به ژنان له‌م وڵاته‌دا ده‌که‌ن.
توندوتیژییه‌کان هه‌موو ئاستێکی ته‌مه‌نی ژنانی له خۆ گرتووه، ته‌نانه‌ت کچانی ته‌مه‌ن 10 بۆ 14 ساڵیش له رێزی قوربانییەکان دان که ته‌نیا له ساڵی 2015 دا 574 حاڵه‌تی ده‌ستدرێژیکردن بۆ سه‌ر منداڵانی ته‌مه‌ن 10 تا 14 ساڵ له‌م وڵاته‌دا تۆمار کراوه.
به‌ڵام هاوکات کوشتنی ژنان دابه‌زینی به‌خۆیەوە دیوه. له ماوه‌ی ساڵی 2016 دا 731 حاڵه‌تی کوشتنی ژنان تۆمار کراوه. که ده‌کاته مه‌رگی (2،4) ژن له ڕۆژێدا که کوژراون.
ئه‌م رێژه‌یه له ساڵی 2015 دا 670 ژن (2،2 ژن له رۆژێکدا) و له ساڵی 2014 دا 810 ژن (2،6 ژن له رۆژێ) دا تۆمار کرابوو.
له ناو قوربانییه‌کاندا ژنانی سه‌ڵت زیاتر تووشی ده‌ستدرێژییه‌کان و حاڵه‌ته توندوتیژییه‌کان بوونه‌ته‌وه.
باسنيوز
