ئەسەد لەسەر فرۆکە تێکشکاوەکەی رووسیا ھاتە دەنگ

ئەسەد لەسەر فرۆکە تێکشکاوەکەی رووسیا ھاتە دەنگ

بەشار ئەسەد سەرۆکی سوریا لە پەیامێکدا بۆ ڤلادمیر پوتینی سەرۆکی روسیا ھاوخەمی خۆی بۆ قوربانیانی فڕۆکە تێکشاوەکەی روسیا دەبڕی و گوتی "فڕۆکەکە ھەڵگری ھاوڕێیانی ئازیزمان بوو و دەھاتن بۆ ئەوەی بەبۆنەی سەرکەوتنی حەلەب و جەژنی کریسمس بەشداریمان لەگەڵ بکەن".

ئەسەد لە پەیامەکەیدا بە پوتین دەڵێت " خەم و شادیمان یەکە"، پیشی وایە کەوتنەوە خوارەوەی فڕۆکەی روسیا کاریگەری بۆ سەر شەڕی دژی داعش نابێت.

رۆژی یەکشەممە، فڕۆکەیەکی روسی لە جۆری توپۆلۆف ١٥٤ بە ٩٢ سەرنشین و تیمی خزمەتگوزاری بەرەو سوریا دەچوو، کەوتە ناو دەریای رەش و تەواوی سەرنشیانی گیانیان لەدەستدا کە لە تیمی ئۆرکێسترای سوپای روسیا و ھەندێ رۆژنامەنووس و چالاکوانیکی ناسراوی مافی مرۆڤ لە روسیا پێکھاتبوو.

ئەسەد لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا بۆ پوتین، سوریا و روسیا بە دوو ھاوبەش دەزانیت کە "بۆ دامەزراندنی بنەماکانی سەقامگیری، ئاسایش و ئاشتی" لە سوریا دەجەنگن
payamner-
Top