به‌هۆی هه‌واڵێكی ناڕاسته‌وه، پاكستان هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشی ئه‌تۆمی له ئیسرائیل ده‌كات
وه‌زیری به‌رگری پاكستان كه‌وته ته‌ڵه‌ی ماڵپه‌ڕێكی هه‌واڵ كه هه‌واڵێكی ناڕاستی به‌ناوی وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیله‌وه بڵاو كرده‌وه، باسی له‌وه كردوه كه ئه‌گه‌ر هه‌یه ئیسرائیل به‌بۆمبی ئه‌تۆمی هێرش بكاته سه‌ر پاكستان له حاڵه‌تی ئه‌وه‌ی ئه‌و وڵاته هێزی پیاده بۆ سوریا بنێرێت، به‌ڵام سوپای ئیسرائیل ئه‌و هه‌واڵه‌ی به‌درۆ خسته‌وه، له‌به‌رامبه‌ردا وه‌زیرێكی پاكستانی وه‌ڵامی ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ی دایه‌وه.
وه‌زیری به‌رگری پاكستان هه‌ڕه‌شه‌ی له ئیسرائیل كرد و رایگه‌یاند، "وه‌ڵامی هه‌ر هێرشێ ئه‌تۆمی به هه‌مان شێوه ده‌ده‌ینه‌وه"، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌م وه‌زیره به هه‌واڵی هێرشی ئه‌تۆمی ئیسرائیل بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌ی هه‌ڵخه‌ڵه‌تا، ئه‌مه وای كرد له تویته‌ر ئه‌م لێدوانه بدات.
وه‌زیری به‌رگری پاكستان خواجه ئاسف، باسی له‌و چیرۆكه هه‌ڵبه‌ستراوه كرد، كه ماڵپه‌ڕی هه‌واڵی "AWDNews" به ناونیشانی "وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر پاكستان به‌هه‌ر بیانووهك هێزی پیاده بۆ سوریا بنێرێت، ئه‌و وڵاته به هێرشی ئه‌تۆمی له‌ناو ده‌به‌ین."
رۆژی هه‌ینی له‌به‌رامبه‌ردا وه‌زیره پاكستانیه‌كه له تویته‌ر وه‌ڵامی دایه‌وه، رایگه‌یاند، "وه‌زیری ئیسرائیل هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشی ئه‌تۆمی له پاكستان ده‌كات ئه‌گه‌ر رۆڵێك له سوریا دژی داعش بگێڕێت، به‌ڵام ئیسرائیل له‌بیری كردوه پاكستانیش وڵاتێكی خاوه‌ن چه‌كی ئه‌تۆمیه."
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئیسرائیل له‌وه‌ڵامی وه‌زیری به‌رگری پاكستان روونكرده‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه، تێیدا رایانگه‌یاند، ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌ی له‌باره‌ی پاكستانه‌وه خراوه‌ته پاڵ وه‌زیری به‌رگری به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌رنه‌كراوه، وتیشی ئه‌و راپۆرتانه‌ی وه‌زیری به‌رگری پاكستانی ئاماژه‌ی پێكردوه، ته‌واو درۆیه.
ئیسرائیل هه‌رگیز باس له هه‌بوون و نه‌بوونی چه‌كی ئه‌تۆمی نه‌كردۆته‌وه، به‌ڵام پێده‌چێت خاوه‌نی 120 كڵاوه‌ی ئه‌تۆمی بێت و له زیادبووندایه.
payamner-
