لە تورکیا هەزار کەسی دیکەی بە تۆمەتی هاوکاریکردن لەگەڵ فەتحوڵڵا گویلەن دەستگیر کران

لە تورکیا هەزار کەسی دیکەی بە تۆمەتی هاوکاریکردن لەگەڵ فەتحوڵڵا گویلەن دەستگیر کران

وەزارەتی نێوخۆی تورکیا، هەواڵی دەستگیرکردنی هەزار کەسی دیکەی بە تۆمەتی نزیکبوونەوە لە بزاڤی خزمەتی سەر بە فەتحوڵڵا گویلەن بڵاوکردەوە.



راگەیاندراوەی وەزارەتی دەرەوەی تورکیادا دەستگیرکردنی ٤٢٦کەسی پشتڕاست کردووەتەوە.

زیاتر لە پێنجسەد کەسیش بە تۆمەتی پێوەندیگرتن بە پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا و گروپە چەکدارەکانی دیکەوە دەستگیر کراون. ٧٨کەسیش بە تۆمەتی هاوکاریکردن لەگەڵ داعش دەستبەسەرن.

دوای کودەتا ناسەرکەوتووەکەی هاوینی رابردووی تورکیا، حکومەتی ئیسلامگەرای ئەم وڵاتە نزیکەی ٧٥هەزار کەسی دەستگیر کردووە و نزیکەی ١٢٠هەزار کارمەندیشی لە دامەزراوە حکومییەکان دەرکردووە یان دەوامەکەیانی راگرتووە.

حکومەتی تورکیا بزاڤی خزمەتی فەتحوڵڵا گویلەن بە دارێژەری کودەتاکە دەزانێت و فەتحوڵلا گویلەنیش کە لە ئەمریکا دەژیێت، تۆمەتەکە رەت دەکاتەوە.
payamner-
Top