یابان به چڕی چاودێری كه‌شتی فڕۆكه هه‌ڵگری چین ده‌كات
دوێنێ یه‌كه‌مین فڕۆكه هه‌ڵگری چینی مانۆڕێكی سه‌ربازی له رۆژئاوای زه‌ریای هادی ئه‌نجامدا كه به به مه‌شقێكی رۆتینی ناویبرد.
یوشیهیدی سوجا گه‌وره ئه‌مینداری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی یابان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا دوشه‌ممه رایگه‌یاند "یابان سه‌رجه‌م رێوشوێنه پێویسته‌كان ده‌گرێته به‌ر بۆ ئاگاداركردنه‌وه‌و چاودێریكردنی جموجۆڵه‌كان له‌ناوچه‌كه".
دوێنێ هێزی ده‌ریایی چین له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند، مانۆره‌كان به‌شێكه له چه‌ند مانۆڕێكی ئاسایی و له شوێنێكی دووری ده‌ره‌وه‌ی ده‌ریا ئه‌نجامده‌ده‌رێت، به‌ڵام به‌بێ ئه‌وه‌ی شوێنی مانۆره‌كان یان زانیاری زیاتر بخاته‌ڕوو. ئه‌وه به‌یه‌كه‌مین مانۆری ئه‌و وڵاته داده‌نرێت له‌ده‌ره‌وه‌ی سنوره ئاوییه‌كانی خۆی.
دوێنێش وه‌زاره‌تی به‌رگریی تایوان ڕایگه‌یاند، له نزیكه‌وه چاودێری مانۆره‌كان و فرۆكه هه‌ڵگره‌كه ده‌كات.
هه‌رچه‌نده تایوان خۆی فه‌رمانڕه‌وایی خۆی ده‌كات، به‌ڵام چین به‌به‌شێك له "یه‌ك چین" ی ده‌زانێت و به‌مدواییانه دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مریكا ئاماژه‌ی كرد به‌وه‌ی ئه‌و تێناگات بۆچی ئه‌مریكا ده‌بیت پابه‌ندبێت به سیاسه‌تی "یه‌ك چین" ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی تره‌مپ ڕازی بوو په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له سه‌رۆكی حكومه‌تی تایوانه‌وه وه‌ربگرێت و ئه‌وه‌ش به‌یجینی توڕه‌كرد و كێشه‌یه‌كی دیپلۆماتی له‌نێوان چین و ئه‌مریكادا دروست كرد.
بوونی سه‌ربازی ڕوو له‌زیادی چین له‌ئاوه جێ ناكۆكه‌كانی ده‌ریای باشووری چین و ئه‌نجامدانی چه‌ندین مانۆڕی سه‌ربازی ده‌ریایی و ئاسمانی به به‌كارهێنانی ته‌قه‌مه‌نی راسته‌قینه ، بۆته جێگای نیگه‌رانی ئه‌مریكا.
xendan -
