ورمێ.. دەزگای دادوەریی ئێران قامکی دەستی دوو بەندکرای کوردی بڕییەوە

 ورمێ.. دەزگای دادوەریی ئێران قامکی دەستی دوو بەندکرای کوردی بڕییەوە
سزای بڕینەوەی قامکی دوو بەندکراوی کورد لە زیندانی ناوەندیی وەمێ لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە بەڕێوە چوو.

بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی مافی مرۆڤی (هەنگاو) دوێنێ یەکشەممە 2016 -12- 25 لە زیندانی "دەریا"ی ورمێ حومکی بڕینەوەی 4 قامکی دەستی ڕاستی دوو بەندکراوی کورد بەناوەکانی "فەرامەرز بی‌غەم و مەجید بی‌غەم" لەلایەن دەزگای دادوەریی ئیرانەوە بەڕێوە چووو.

بەپێی هەمان سەرچاوە ئەو دوو بەندکراوە کوردە برا بوون و ساڵی 2011 بە تۆمەتی دزی دەستگیر کراون و لەو کاتەوە هەتا ئیستا لە زیندان و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەرییەوە سزای بڕینەوەی قامکیان بۆ دەرچووە.

دەگوترێ لەکاتی جێبەجێکردنی حوکمەکەدا کە لەناو حەوشەی زیندانی ورمێ بووە، بە بڕیاری داواکاری گشتی زیاتر لە 24 بەندکراو بۆ بینینی بڕینەوەی قامکی ئەو دوو بەندکراو بە زۆرەملێ هێنراونەتە ناو حەوشەکە.

هاوکات لەگەڵ بەڕێوەبردنی حوکی ئەو دوو بەندکراوە کوردە، حوکمی لێدانی قامچی، بڕینەوەی دەست و لەسێدارەدانی کۆمەڵێک بەندکراوی دیکەش بەڕێوە چووە.

ئێستاش لە یاسای تایبەت بە سزای کۆماری ئیسلامی سزاکانی وەک بڕینەوەی قاچ، دەست، بەردباران و دەرهێنانی چاو هەر ماوە و جێبەجێ دەکرێت.











باسنيوز
Top