دانیشتوانی شاری ئۆگسبۆرگی ئەڵمانیا لە ترسی بۆمبی جەنگی جیهانیی یەکەم ماڵەکانیان چۆڵ کرد
دەیانهەزار کەس لە دانشتوانی شاری ئۆگسبۆرگ لە باشووری ئەڵمانیا رۆژی کریسمەس، ناچار بوون ماڵەکانینیان چۆڵ بکەن.
دۆزینەوەی بۆمبێکی بەریتانی کە لە هێرشی فڕۆکەکانی ئەم وڵاتە لە سالی ١٩٤٤ لەسەر شارەکە بەردرابۆوە و کاری نەکردبوو، بووە هۆی ئەوەی دانیشتووان ماڵەکانیان جێبهێڵن.
بەرپرسانی شارەکەش دەڵێن، شوێنێک نییە ئەم هەموو خەڵکەی تێدا رابگرن و ئەوان دەتوانن لای خزموکەسیان بمێننەوە.
هەندێک قوتابخانە و هۆڵی وەرزشیش بۆ خەڵکەکە چۆڵ کراون.
payamner-
