ترامپ: بڕیارنامەی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاشتیی ئیسرائیل و ئەستەمتر دەکات

ترامپ: بڕیارنامەی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاشتیی ئیسرائیل و ئەستەمتر دەکات

دۆناڵد ترامپ، سەرۆك‌کۆماری هەڵبژێردراوی ئەمریکا رایگەیاند: بڕیارنامەی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دژ بە شارۆچکەسازیی ئیسڕائیل ئاشیتیی ئیسڕائیل و فەلەستین زۆر ئەستەمتر دەکات.



دۆناڵد ترامپ، لە ئەکاونتی تویتەری خۆیدا نووسیویەتی: دۆڕاندنی ئیسڕائیل لە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دانووستانەکانی نێوان ئیسڕائیل و فەلەستین زۆر ئەستەمتر دەکات، بەڵام بە هەر جۆرێک بێت ئێمە ئەم دانوستانانە دەگەیەنینە بەرهەم.

ترامپ پێشتر لە بەیاننامەیەکدا گوتبووی: هەروەک ساڵەهایە ئەمریکا رایگەیادنووە، ئاشتیی نێوان ئیسڕائیل و فەلەستین تەنیا لە رێگەی دانووستانی راستەوخۆی نێوان دوولایەندا سەردەگرێت، نەک بە هۆی سەپاندنی هەلومەرجی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان.

رۆژی هەینیی رابردوو رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بڕیارنامەیەکدا داوای لە ئیسڕائیل کرد هەرچی خێراتر دروستکردنیشارۆچکەکانی بوەستێنێت.

سەرۆكکۆماری هەڵبژێردراوی ئەمریکا، داوای لە ئۆباما کردبوو بڕیارنامەکە ڤیتۆ بکات، بەڵام نوێنەری ئەمریکا لە کۆبوونەوەی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکاندا دەنگی بێلایەنی بەم بڕیارنامەیە دا.
payamner-
Top