داعش هەڕەشە لە ژمارەیەك دیپلۆماتكاری ولاتێكی ئه‌وروپی دەكات

داعش هەڕەشە لە ژمارەیەك دیپلۆماتكاری ولاتێكی ئه‌وروپی دەكات

رێكخراوی تیرورستی داعش هەڕەشەی كوشتن له‌ ژمارەیەك دیپلۆماتكاری رووسی دەكات.

داعش لیستێكی بە زمانەكانی عەرەبی و ئینگلیزی بڵاوكردووەتەوە، لە لیستەكەدا ئاماژە بە ناو و ژمارە تەلەفۆنی ژمارەیەك باڵیۆزی رووسیا لە شوێنە جیاجیاكانی جیهان كراوە و، هەڕەشەی كوشتنیان لێ دەكات و لەنێوان ئەو وڵاتانەی تێیاندا هەڕەشە لە دیپلۆماتكارانی رووسی كراوە، ئازەربایجان، ئێران، ئۆگەندا و چەند وڵاتێكی دیكە هەن.

بڵاوكردنەوەی ئەو لیستە دوای كوشتنی ئەندریە كارلۆف، باڵیۆزی رووسیا لە ئەنقەرە و هێرشەكەی بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا دێت، تاوەكو ئێستا داعش بەرپرسیاریەتی لە كوشتنی باڵیۆزی رووسیا رانەگەیاندووە، بەڵام بەرپرسیاریەتی هێرشەكەی بەرلینی گرتە ئەستۆ.
payamner-
Top