ئەم ژنە ئەمساڵیش بەدەستەڵاتترین ژینی جیهان بوو
گۆڤاری ئەمریکایی فۆربەز، ناوی بەهێزترین ژنانی جیهانی لە ساڵی ٢٠١٦دا بڵاوکردووەتەوە و ئەنگیلا مەرکیل، راوێژکاری ئەڵمانیا بۆ شەشەمین ساڵی بە دوای یەکدا لەسەرووی ژنە بە دەستەڵاتەکانی جیهانە.
گۆڤارەکە، دوای ئەنگیلا مەرکیل، ناوی هیلاری کلینتۆنی پاڵیوڕاوی دیموکراتەکانی ئەمریکا بۆ هەڵبژاردنی رابردووی سەرۆککۆماریی ئەمریکای وەک کەسی دووهەم ناو بردووە.
پەنجا کەس لەو سەت کەسەی ناویان لەم لیستە دا هاتووە ئەمریکایین و لە نێو دەکەسی یەکەمدا تەنیا ناوی سێ ئەمریکایی دەبینرێت کە هەر سێیان ئەوروپایین.
گۆڤاری فۆربەز ئەم ژنانەی وەک بەهۆشترین و وریاترین ژنانی خاوەن پێشەسازی و بازرگانی و زان و مرۆڤ دۆست و بەڕێوەبەر ناساندووە.
بۆ ئامادەکردنی ئەم پێرستە، چوار هۆکاری دارایی، بەشداریکردن لەگەل راگەیەندنەکانەکان، پانتایی دەستەڵات و رادەی کاریگەری لە پانتایی بەستێنی دەستەڵات ناوبردووە.
payamner-
