ته‌رمی چواركه‌س له قوربانیانی فڕۆكه روسییه‌كه له شوێنی تێكشكانی دۆزرایه‌وه
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه فرۆكه‌یه‌كی نه‌فه‌رهه‌ڵگری سه‌ربه وه‌زاره‌تی به‌رگریی ڕوسیا له‌جۆری "تی ی‌و-154" به 92 سه‌رنشینه‌وه، كه‌له‌نێوانیاندا چه‌ندین كه‌سایه‌تی سه‌ربازی و رۆژنامه‌نووس و مۆسیقاژه‌نی تێدابووه، دوای چه‌ند خوله‌كێك له فڕینی له فڕۆكه‌خانه‌ی سۆچیه‌وه كه‌وته خواره‌وه.
ئاژانسی هه‌واڵی تاس-ی ڕوسیا ڕایگه‌یاند، ته‌رمی چواركه‌س له قوربانییه‌كان دۆزراونه‌ته‌وه و ناسراونه‌ته‌وه.
له‌لایه‌كی تره‌وه وه‌زاره‌تی به‌رگریی ڕوسیا ڕایگه‌یاند، فرۆكه‌ی تی ی‌و-154 ساڵی 1983 دروستكراوه و مانگی ئه‌یلوولی ساڵی 2014 كاری چاكردنه‌وه‌ی بۆكراوه و مانگی ئه‌یلوولی ئه‌مساڵ پشكنین و چاكردنه‌وه‌ی بۆ كراوه و (6,689 ) كاتژمێر فریوه و له‌لایه‌ن فرۆكه‌وانی به ئه‌زموون رۆمان ڤۆڵكۆڤ، كه زیاتر له سێ هه‌زار كاتژمێر فرۆكه‌وانی كردووه، كۆنترۆڵكراوه.
سه‌رنشینانی فرۆكه‌كه بۆ پیرۆزبایی كردن له هێزه‌كانی روسیا له سوریا به‌ڕێوه‌بوون، به‌ڵام (كاتژمێر 5:40 خوله‌ك به كاتی هه‌رێمی كوردستان) دوای ئه‌وه‌ی فرۆكه‌كه له فرۆكه‌خانه‌یه‌كی شاری سۆچی پڕكراوه‌ته‌وه له به‌نزین دواتر به كاتێكی كه‌م له‌نزیك ئه‌و شاره كه‌وته خواره‌وه و پاشماوه‌ی فرۆكه‌كه له‌دووری 1.5 كیلۆمه‌تر له‌كه‌ناری نزیك شاره‌كه‌وه دۆزرایه‌وه.
xendan -
