لە ئێران بنەماڵەیەک 70 ساڵە لە شاخ دەژین

 لە ئێران بنەماڵەیەک 70 ساڵە لە شاخ دەژین
بەپێی ڕاپۆرتی میدیا فەرمییەکانی ئێران لە شاخی "ئیرەم"ی شاری "دەشتستان"ی سەر بە پارێزگای بووشێهر لە باشووری ئێران، بنەماڵەیەکی دە کەسی دۆزراونەتەو کە 71 ساڵە لە شاخ و چیا دەژین.

میدیاکان باس لەوە دەکەن کە ئەو بنەماڵەیە دە کەسن و بە گوتەی باوکیان کە 71 ساڵی تەمەنە تەنیا بۆ خۆی چەند جارێک سەردانی گوندێکی کردووە و باقی ئەندامانی خێزانەکەی قەت مانای ژیانی شار و گوند نازانن و نەیاندیوە.

بەپێی زانیارییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی ڕەگەزنامەی شارستانیی بووشێهر، ئەو بنەماڵەیە لە ناوچەیەکی کوێستانی و هەڵدێر بەناوی "وال تەن چوول نار"ی هەڵکەوتوو لە شاخی ئێرەم لەناو کۆخ و کەپردا دەژین و بەمداوایانە تیمێکی هێزە ئەمنییەکان و دامودەزگا فەرمییەکانی ئێران سەردانیان کردوون.

بەپێی زانیارییەکان سەرپەرستی ئەو بنەماڵەیە ناوی بەهمەنیار و تەمەنی 70 ساڵە و منداڵی گەورەی کوڕێکی تەمەن 37 ساڵە و منداڵی بچووکیشی کچێکی 14 ساڵە.

بە گوتەی بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی ڕەگەزنامەی سارستانیی بووشێهر ئەو بنەماڵە دە کەسییە لە هەرچەشنە ئیمکانات و پێداویستییەکی ژیان بێبەش بوون و ژیانیان بە شێوەی عەشیرەیی خێڵەکی بەڕێوە چووە و تەنانەت بە بینینی جلوبەرگی نوێ و کەوچک و چەتاڵ، کامیرا، قەڵەم و کاغەز سەریان سووڕ ماوە لە کامیرا ترساون و لە نزیکی و لێدان لەگەڵ خەڵک ترسیان هەبووە.

یەکێک لە کچانی بنەماڵەکە گوتوویە "من قەت مانای شار و گوند نازانم، جگەلە کێو و ئەستێرە و شاخ هیچی دیکە نازانم."





باسنيوز

بەپێی ڕاپۆرتەکان کارئاسانی بۆ دەرهێنانی ناسنامەی فەرمی و هێنانیان بۆ ناو گوند و شارەکان کراوە و بڕیارە فیمێکی دیکۆمێنتارییان لەسەر ساز بکرێت."

Top